ئاوێنەی ڕەش (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
ئاوێنەی ڕەش Black Mirror | |
---|---|
چەشن | نھێنی خەیاڵی زانستی |
دانەر | چارلی بروکەر |
نووسەر | چارلی بروکەر |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی |
بەرھەمھێنان | |
ماوەی پەخش | ٤١ - ٨٩ خوولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | نێتفلیکس |
پەخش | |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ – ئێستا |
ئاوێنەی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black Mirorr) زنجیرە ئەنتۆلۆژیایەکە لە چەشنی خەیاڵی زانستییدا و لەلایەن چارلی بروکەرەوە بەرھەم ھێنراوە. جگە لە کاری نووسین، بروکەر یەکێکە لە بەرھەمھێنەرانی جێبەجێکاری ئەم بەرھەمە لەگەڵ ئانابێل جۆنز. ھەر ئەڵقەیەکی زنجیرەکە چیرۆک و ڕۆڵی جیاوازی ھەیە. ئاوێنەی ڕەش تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی تەکنۆلۆژیا بە مرۆڤ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان.[١][٢] زۆربەی ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن ڕوودەدەن و لایەنی تاریکی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ تەکنەلۆژیادا دەگێڕێتەوە. دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکە کە ھەریەکەیان ٣ ئەڵقەی ھەیە، لەلایەن کەناڵی ٤ی بەریتانی لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تا شوباتی ٢٠١٣ بەرھەم ھێنراوە و پەخش کراوە. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ کۆمپانیای نێتفلیکس مافی زنجیرەکەی کڕی و وەرزی سێیەم و چوارەم کە ھەریەکەیان ٦ ئەڵقەیان ھەیە، لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بەرھەمھێنرا و پەخشکرا.[٣][٤] زنجیرەیەک باسی سەردەمی ئەمڕۆمان دەکات، کاتێک تەکنەلۆجیا دەگاتە لووتکە و ئەو کارە خراپانەشی کە لەپشت تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێن. ئاوێنەی ڕەش لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی زۆر ئەرێنی وەرگرت و بەھۆی نووسین و دیزاینی چیرۆکەکەیەوە ستایشی زۆری لێکرا. وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەخشکرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ وreeva, Nellie; Petski, Denise (5 March 2018). "'Black Mirror' Renewed For Season 5 By Netflix". Deadline. Retrieved 5 March 2018.
- ^ Russell, Scott (5 March 2018). "'Black Mirror Refreshed for a Fifth Season on Netflix'". Paste Maagzine. Retrieved 18 July 2018. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Birnbaum, Debra (25 September 2015). "'Black Mirror' Lوs at Netflix". Variety. Retrieved 25 August 2017.
- ^ Brooker, Charlie (2 August 2016). "Two seasons of six". Twitter. Retrieved 14 November 2016.
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی لەندەن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاوێنەی ڕەش (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |